٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٤٠
سوریا دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە پارێزگەی لازقیەی رەتکردەوە

وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا شەوی رابردوو بانگەشەی هەندێ وڵاتی رۆژاوایی و میدیا و کۆڕ و نێوەندەکانی سەر بە گروپە تیرۆریسیتەکان لەمەڕ دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە پارێزگەی لازقیەی رەتکردەوە .

(ABNA24.com) وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا شەوی رابردوو بانگەشەی هەندێ وڵاتی رۆژاوایی و میدیا و کۆڕ و نێوەندەکانی سەر بە گروپە تیرۆریسیتەکان لەمەڕ دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە پارێزگەی لازقیەی رەتکردەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە ، ئەم هەرا میدیاییە رێکخراوە و درۆ دەلەسانە ، هەوڵێکی ناکامن لە لایەن ئەمریکاوە بۆ شاردنەوەی تاوانکاریی تیرۆریستان لە ئیدلب و دواخستنی پێشڕەویی ئەرتەشی سوریا لەم ناوچەیەدا .

ئەمریکا و میدیاکانی سەربە گروپە تیرۆریستیەکان 19 ی ئایار بانگەشەی ئەوەیان کرد ، حکومەتی سوریا لە دەوربەری لازقیەی باکووری ئەم وڵاتە چەکی شیمیایی دەکارهێناوە .




/129